هێزی لێیە یان نا؟
رەتدەکرێتەوە؛ لە بالیسان هیچ بۆردومانێک نەکراوە
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان دەنگۆی بۆردومان لە سنوورەکەی رەتدەکاتەوە و دەڵێ، هیچ بنکە و بارەگای حیزب و لایەنێک جگە لەو بنکە و بارەگایانەی کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانن لەسنورەکەیان بوونی نییە.
بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان ئەمشەو 2.9.2026 روونکردنەوەی هەیە و وەڵامی چەند هەواڵێک لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیا دەداتەوە.
وەک باسی دەکات، گوایە درۆنی ئێرانی لە سنوری ناحیەی بالیسان بۆردومانی چەند بنکە و بارەگای هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، لەو روونکردنەوە کە گەیشتووە بە 964، بەرێوەبەری ناحیەی بالیسان شاخەوان سکتانی دەڵێ، هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی بالیسان بەسەرجەم گوندەکانەوە دڵنیا دەکەینەوە سەرجەمی ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە و دوورن لە راستی.
بەڵکو لە بەرامبەردا دەڵێ، لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان چاونەترسانە و گیان فیدا بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵدەستن بۆ خزمەت و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان.
روونکردنەوە
دوابەدوای بڵاوکردنەوەی چەند هەوڵێک لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان و سۆشیال میدیا کەگوایە درۆنی ئێرانی لە سنوری ناحیەی بالیسان بۆردومانی چەند بنکە و بارەگای هێزەکانی رۆژهەڵات لەسنورەکە کردوە ، بەرێز بەرێوەبەری ناحیەی بالیسان (شاخەوان سکتانی) رونکردنەوە دەدات .
هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ناحیەی بالیسان بەسەرجەم گوندەکانەوە دڵنیا دەکەینەوە سەرجەمی ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە و دورن لە راستی ، هیچ بنکەوبارەگای هیچ حیزب و لایەنێک جگە لەو بنکە و بارەگایانەی کە سەربەحکومەتی هەرێمی کوردستانن لەسنورەکەمان بوونی نیە ،
لەئەگەری رودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەزگا ئەمنیەکانی سەربەحکومەتی هەرێمی کوردستان چاونەترسانە و گیان فیدا بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵدەستن بۆ خزمەت و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان .
شاخەوان سکتانی
بەرێوەبەری ناحیەی بالیسان