8 شوێنیش داخران

هەولێر.. بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان شەش کەس دەستگیرکران

964+

فەرمان سادق

لەسەر پابەند نەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان شەش قەساب لە هەولێر دەستگیر کران و هەشت شوێنیش داخران.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28.6.2023، لە یەکەم رۆژی جەژندا، تیمەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەولێر سەردانی مەیدانی ئاژەڵانیان کرد کە دەکەوێتە سەر رێگەی گوێڕ.

تیمەکە لەوێ بڕیاری دەستگیرکردنی شەش قەسابیان داوە کە لە دەرەوەی رێنماییەکان ئاژەڵیان لەناو مەیدانی ئاژەڵان سەربڕیوە، هاوکات لەسەر رێگای هەولێر کەرکوکیش، تیمەکانی قایمقامیەت هەشت دوکانی گۆشتفرۆشیان داخستووە لەبەر هەمان هۆکار.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی قایمقامیەت بەردەوام دەبن لە گەڕان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرنەبڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی رێنماییەکان.

وتیشی “داوا لە خەڵک دەکەین، پابەند بن بە رێنماییەکانی تەندروستی بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و خەڵکی تریش”.