لە سلێمانی

رێکخراوی کۆچ قەرزی بچووک بە ژنانی خاوەنکار دەدات

ئەحمەد مستەفا

رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ “IOM” قەرزی بچوک بۆ ژنانی خاوەنکاری بچووک و مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی رادەگەیەنێ.

قەرزەکە لە نێوان شەش ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ 39 ملیۆن دیناری عێراقی دایە.

رێکخراوەکە دەڵێ، قەرزەکە بێ هیچ سووێک دەبێت و ر ۆژی 23.8.2026 تا 10.9.2026 فۆڕم لە ژووری بازرگانیی سلێمانی پڕدەکرێتەوە.

پاڵپشتی پڕۆژەکان، هەریەک لە چەک و سەربازی. پلاستیکی یەکجار بەکارهێنراو، ماددە زیانبەخشەکانی وەک کحول و جگەرە و نموونەکانیان، ئامێری پزیشکی و پێداویستیی پزیشکی و مۆلیدەکان ناگرێتەوە.

وەک رێکخراوەکە باسی دەکات، پڕۆژەکان بە شەش قۆناغی هەڵسەنگاندندا تێدەپەڕن تا پاڵپشتی دارایی وەربگرن.