کارکردن لە شەقامی 100 مەتری خێراتر دەکرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە ماوەی رابردوودا کارکردن لە شەقامی 100 مەتری خاوبوو، ئێستا کارکردن تێیدا خێرا کراوە.

بە هۆکاری نەبوونی نەختینە، کارکردن لە پڕۆژەکەدا نزیکی وەستان بوو، بەڵام شارەوانیی سلێمانی چەند زەوییەکی فرۆشتووە، بۆ ئەوەی پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار دابین بکات، بڕیارە چەند پارچە زەوییەکی دیکەشی بۆ بفرۆشرێت.

ئێستا لە سەرەتای پڕۆژەکەوە سەرقاڵی تێکەڵە تێکردن و فەرشکردنن، چاوەڕوانی گەیشتنی مەوادی گێدەری پردەکانن لە وڵاتی تورکیاوە بگات، بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە دانانیان.

شێوازی ئەو پڕۆژەیە بە شێوازی بەش ناکرێتەوە، دەبێت سەرجەمی تەواو ببێت، پاشان دەتوانرێت شەقامەکە بەکاربهێندرێت .

ئەبوبەکر تەیب، بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا لە 46% کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریدا حەوت یەکتربڕ و پێنج ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسێکی تێدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی