کچێكی رۆژهەڵاتی کوردستان

رۆژ تا ئێوارە لەگەڵ مانگاکانیەتی و بەخێویان دەکات

رازاو محەمەد

ئەسمەر ئەمینی خاتونێكی گوندی شوێی بانەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و خەریكی كاری شوانی و ئاژەڵدارییە، دەڵێت لە ئەوەڵی عومریەوە كاری شوانی دەكات.

ئەسمەر بۆ 964 دەڵێت، شوان و گاوانی دوو مانگایە رۆژانە لەگەڵیاندایە لە خۆشەویستیدا ناوی لێناون شەمامە و رێواس.

باسی ئەوە دەکات، كارەكەی خۆشی سەختی خۆی و بەڵام ئەو لەسەرەتای تەمنیەوە هەر ئەو کارە دەکات و سوودیشی هەیە و شیری مانگاکان دەفرۆشن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی