سلێمانی.. شەقامی کارێزەوشک دەکرێتە دووساید

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

شەقامی کارێزەوشک لە ترافیکی پارکی ئازادییەوە تا پردی کۆبانێ بە دوو قۆناغ دووساید دەکرێت و ماوەی 360 رۆژ بۆ تەواوکردنی داندراوە.

شارەوانی سلێمانی، سەرپەرشتی پڕۆژەکە دەکات و بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

کارزان تاڵیب، سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژەکە بە 964ـی راگەیاند، لە گەڕەکەکانی گاقڕان و سورێن شەقامێکی 20 مەتری لێدەبێتەوە و بەرەو شەقامی 60 مەتری دەڕوات.

دەشڵێت: قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر ئەو شەقامەی کارێزەوشک هەیە و هەمووی چارەسەر دەبێت و ئەو گەڕەکانەشی دێنەوە سەر ئەو شەقامە ئاسانکاری بۆ ئەوانیش دەکرێت.

ئێستا پڕۆژەکە لە قۆناغی لابردنی رێگرییەکان و تاوتوێکردنی ئاوەڕۆکەیەتی، لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەدا دوو یەکتربڕ لەسەر ئەو شەقامە دروستدەکرێن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق