دژە تیرۆری کوردستان:

‌هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنیان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند

ژێوار خدر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند دەنگێکی یەک بە دوای یەک لە ئاسمانی هەولێری پایتەختی هەرێم بیستران و دژە تیرۆری کوردستانیش دەڵێت، سێ درۆن بوون تێکشکێنراون.

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی14.8.2026، لە کاتژمێرەکانی 2:17  تا 2:25 خولەک، هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.

دەشڵێت، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە