هەواڵەکان
سەرەی بەنزین گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت ورەشەباکەی دەشتی کۆیەش دووپشکی پێوەیە
964+
ژوور هەواڵ
سەرەی بەنزین وای لێهاتووە ئیتر ئەوە نەما بە هێمنی و ئارامی بەنزین وەرگری کار گەیشتووەتە ئەوەی کە بەهۆی نەمانی بەنزینەوە لە بەنزینخانەکان گرژی و گردبوونەوە دروست بووە و لە کۆیە ناڕەزایی و هاواری شۆفێران ئیتر گەیشتووەتە ئەوپەڕی.
لە گەڕەکی خەزڕای کەرکوک، کۆرپەیەکی چاوگەش و جوان، لەبەردەم ژووری پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەرمەدی دۆزرایەوە، منداڵەکە برایە نەخۆشخانەی منداڵان و تەندروستی جێگیرە.
وردە وەردە کە لە پاییز نزیک دەبینەوە، ئیدی رەشەبا و تۆز و خۆڵ بەرەوپیرمان دێ، جا ئەگەر لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان، هەر تۆز و خۆڵەکە بێ، ئەوا کاری بەخێرە بەڵام لە گوندەکانی دەشتی کۆیە، رەشەباکە دووپشک لەگەڵ خۆی دێنێ و مەترسی بۆ سەر گوندنشینان دروست دەکات.
ئاگرەکەی شەوی رابردووی شاخی ئەزمەڕ لە سلێمانی کە دیسان بەشێکی زۆری سییەکانی ئەو شارەی سووتان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە کە رووبەرێکی بەرفراوانی لە پوش و پاوان سووتاندووە و زیانی بە داربەڕووەکانیش گەیاندووە.