"شتی خراپتر دەبینن"

ترەمپ: سەکردەکانی ئێران نەماون و نازانم لەگەڵ کێ گفتوگۆ بکەم

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەبەر ئەوەی زۆربەی سەرکردەکانی ئێران نەماون، کێشەی بۆ دروست بووە و نازانێ لەگەڵ کێ گفتوگۆ و دانوستان بکات.

ترەمپ لە وتارێکدا لە کارۆلینای باشوور رایگەیاند، “ناتوانین رێگە بدەین، ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات، بۆیە هێرشمان کردنەسەر و لە داهاتووشدا شتی زۆر خراپتر دەبینن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، رادار و توانای بەرهەمێنانی نەماوە، سەرکردەکانیان نەماون، ریزی دووەمی سەرکردەکانیان و تەنانەت بەشێک لە ریزی سێیەمی سەرکردەکانیان نەماون، بەڕاستی ئەوەش یەکێکە لە گەورەترین کێشەی من و نازانم لەگەڵ کێ قسە بکەم”.

ترەمپ دووپاتیشیکردەوە کە گەرووی هورمز بە بەشێک لە خاکی ئەمریکا دەزانێت و لەگەڵ ئەوەی ئیشیان لەگەڵ ئێران تەواو بوو، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.