هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت

دوا وادە بۆ وەرگرتنی لۆگۆی تاکسی 15ـی تەمووزە

964+

پێشەوا محەمەد

دوا وادە بۆ وەرگرتنی لۆگۆی تاکسییەکانی ناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی 15ی تەمووزە و سەندیکاکەیان دەڵێت، هەرکەس وەرینەگرتبێت سزا دەدرێت.

لۆگۆی تاکسییەکانی ناوشار و دەرەوەی شار لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەدرێت و کاری شۆفێرانی دەرەوە و ناوەوە رێکدەخات و هیچکامیان ناتوانن لە سنووری ئەویدیکەیان کاربکەن.

بڕیارەکە هی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە دوای 15.7.2023 هەر تاکسییەک لۆگۆی نەبێت بە بڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێت.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی بە 964ی وت، “تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەکە و پێویستە شۆفێرانی تاکسی پێوەی پابەندبن”.

بە بڕوای سەرۆکی سەندیکاکە، ئەو لۆگۆیانە کاری تاکسی دەرەوە و ناوەوەی شارەکانی رێکخستووەتەوە.