لایه‌كى قه‌ڵا مێژوویه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ كراوه‌ته گه‌راجى ئوتومبێل
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
به‌شێكى زه‌ویه‌كه‌ى قەڵای چەمچەماڵ کراوەته گەراجی ئۆتۆمبێل، چالاكوانێكیش ده‌ڵێت، نه‌ك ئه‌و قه‌ڵایه بگره ته‌واوى شوێنه‌واره‌كان فه‌رامۆشكراون، قایمقامی چەمچەماڵیش ده‌ڵێت شۆفێران ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ئوتومبێله‌كانیان له‌و شوێنه رانه‌گرن.
مێژووی قەڵای سپی حەسار(قەڵای چەمچەماڵ) دەگەڕێتەوە بۆسەردەمی هەزارەی پێنجەمی پێش زاین تاوەکوو سەردەمس عوسمانیەکان.
پێشەوا شێخ رەوف چالاکی مەدەنی بۆ 964 وتی “سەرەرای زۆری ناوچەی شوێنەری لەچەمچەماڵ، گشت شوێنەوارەکان فەرامۆشکراوە و وەک پێویست ئاوەری لێنەدراوەتەوە.
وتیشی “لایەکی ئه‌م قەڵایه بۆتە گەراج ، به‌داخه‌وه ده‌بوایه بكرێته شوێنه‌وارێك لە تەواوی عێراقەوە سەردانی بكه‌ن”.
رەمه‌ک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ به 964ـى راگه‌یاند، پێشتر شۆفێران ئاگادارکراونەتەوە ئۆتۆمبێل لەو شوێنە رانەگرن، چونكه قەڵای چەمچەماڵ مێژووی شارەکەیە و ناوچەیەکی شوێنەواریە.
وایشى “ئاگادار نیم لە ئێستادا خەڵکی ئۆتۆمبێل لەو شوێنە رابگرن”.
گۆران فاتیح بەرپرسی لیژنەی زیادەڕۆیی و رێکخستنی ناوشار بۆ 964 وتی “هیچکات ئاگادار نەکراومەتەوە بۆ ئیجرائات دژی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە نزیک قەڵای چەمچەماڵ پارک دەکرێت”.
لایخۆشییه‌وه، عەمید عومەر عەلی بەڕێوبەری گشتی هاتوچۆی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی “ئێستا کارمەندمان نەناردوە بۆ لێپێچینەوە و لابردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە، هەرکاتی لایەنی قایمقامیەت و ئیدارەی شار داوامان لێبکات، رێکاری یاسایی دەگرینەبەر لە پێناو رێکخستنەوەی دەوروبەری قەڵا”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن