لە قوتابخانە و کۆڵان دابڕاوە
تنۆکی تەمەن 8ساڵ ئەحتیاجی دڵێکی بێ کوونە
964+
بڕوا مەجید – عەربەت
تنکۆ محەمەد، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵە و نەخۆشی دڵ و سیەکانی هەیە، وەک لە راپۆرتی پزیشکی باسکراوە دەماری سستە، دکتۆرەکان بە کەسوکاری وتووە، چارەسەری لەدەرەوەی وڵاتە.
رەنە لە لەوڵاتی ئیتاڵیا دەستبدات، ئێستا ئەوان پێویستیان بە پارە و ڤیزایە تا ئەو منداڵەیان لە مەرگ بگەڕێننەوە.
باوکی تنۆک کرێکاری دەکات و بژێوی ژیانی بەزەحمەت دەرەهێنێتەوە، دەڵێت، ئەگەر خێرخوازێک هەبێ کچەکەمی ئەدەمێ بۆم چارەسەربکات، پێویستی بە ڤیزەیە پێی نادرێ.
تنۆک لەبەر نەخۆشییەکەی وازی لەمەکتەب هێناوە، تووشی هەناسە تووندی و شینبوونەوەی پێستی دەبێت ، دەڵێ “حەزەکەم دڵم چاکەنۆ” و ئەوە تاکە داوای ئەو منداڵەیە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا