بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری راگه‌یاند.

ده‌زگاكه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ بڵاویكرده‌وه‌، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان بە چەندین پارچەی ئامادەکراو بۆ فرۆشتن دەستگیر کرد.

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنێکی ورد، هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی 21.6.2023 تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە چەندین پارچەی ئامادەکراو، ماددەی هۆشبەری لە جۆری “هێرۆین” پێبووە، بە مەبەستی فرۆشتن.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، “تۆمەتبار بە پێی مادەی ( 25) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان، راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم، دەستگیرکردنی بازرگانێکی راگەیاند، کە یەک کیلۆ مادەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ پێبووە.