هەواڵەکان؛
38 ساڵە چاوەڕێی منداڵەکانییەتی و پارەی قوربانیکردنیش مەدەنە دەست کەس
ژووری هەواڵ
بە تەنیا جێی مەهێڵن ئەمشەو زریان دەیچێنێ تەم و مژ دایدەپۆشێ مانگەشەو دەیڕفێنێ، تا دنیا دنیانە ئەم شیعرە دەبێ بوترێتەوە زامی هەڵەبجەش قەت سارێژ نابێت، چونکە جگە لە شەهیدەکان دەیان ونبوو چارەنوسیان دیار نییە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی منداڵە ونبووەکانە، شەونم عەبدوڵاش، خاوەنی دوو منداڵی ونبووە کە لەکاتی کیمیابارانی هەڵەبجەوە لەیەکتری دابڕاون و تاوەکو ئێستاش بەیەکتری شادنەبوونەتەوە، رەخنە لە حکومەتی هەرێم دەگرێت کە لە کەیسی منداڵە ونبووەکان، بێخەمە.
لە هەرێمی کوردستان فەتوایەک لەبارەی ئەوە دەرکراوە کە ئایا دەکرێت بۆ قوربانیکردن پارەی کڕینی ئاژەڵەکە تەسلیم بە کەسێک یاخود رێکخراو و دەزگایەک بکرێت و ئەوان لەجیاتی کەسەکە قوربانییەکەی بۆ بکەن، دیارە ئەم حاڵەتانە پێشتر روویانداوە بۆیە ئەمساڵ ئەنجومهنی باڵای فهتوا لەهەرێمی كوردستان فەتوایەکی دەرکردووەو داوا دەكات بەهیچ شێوەیەک پاره تهسلیم به هیچ دهزگا و رێکخراوێک نەكرێت بۆ ئەنجامدانی قوربانی، چونکە دەڵێت “ئەوە عیبادەتێکی سەربەخۆیە”.
لە گەرمیان کێشە و گرفتی نەبوونی غازی ماڵان پێچەوانە بووەتەوە، پێشتر بریکارەکان هەرچوار دەوریان بە هاوڵاتیان دەگیرا و بە هیلاکییەکی زۆر ئەو غازەی بۆیان داندرابوو دابەشیان دەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی نەمانی کێشە زۆربوونی غاز بریکارەکان غازیان پێ سەرف نابێت.
خەیاڵ بکە پۆلیس لەسەر شەقام راتبگرێت تەنیا لەبەر ئەوەی مۆڵەتی شۆفێریت نییە، بەڵام کە سەیری لیستى سزاکانت دەکات “کاکە گیان تۆ 80 ملیۆن دینار سزای کامێرات لەسەرە”.