سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئاگاداری 400 ملیارەکە نین

964+
فەهمی نەبی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە 964ـی وت، ئەوان هیچ لێدوانێکی فەرمیان نەداوە بەوەی 400 ملیار دینار لە بەغداوە بگاتە هەولێر و بەوەش موچەی کۆی وەزارەتەکان بەر لە جەژن دابەشبکرێت.

سەرچاوەکە کە لە نزیکەوە ئاگاداری جموجوڵەکانی ناو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە باسی لەوە کرد، ئەمان بە فەرمی داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە 400 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام لایەنی بەرامبەر هیچ وەڵامێکیان لێ نەگێڕاونەتەوە.

تاوەکو ئێستا چەند وەزارەتێک موچەی مانگی 5ـی ئەمساڵیان وەرگرتووە و دەیان وەزارەتی دیکە ماون کە بەر لە جەژن موچە وەربگرن.

بە قسەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر بەغدا پارە بنێرێت، ئەوا بەنیازن بەر لە هاتنی جەژنی قوربان لە 28ی حوزەیران، موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەن.