"ماقول نییە لەناو شار بی و ئاوت نەبێ"

گەڕەکی شەشەکانی تاڤگە لە سلێمانی بێ خزمەتە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

گەڕەکی شەشەکانی تاڤگە لە سلێمانی بێ خزمەتە، دانیشتووانەکەی دەنگیان هەڵبڕی و دەڵێن، چارەیەکمان نەکەن، ژیانکردن لێرە زەحمەتە.

پەیامنێری 964 رای چەند کەسێکی گەڕەکەکەی وەرگرتووە، ئەوان دەڵێن، “ماقول نییە لەناو شار بی، ئاو و خزمەتگوزاریت نەبێ، 15 رۆژ جارێک ئاومان بۆ دێ کە بەشی هیچ ناکات”.

جگە لە ئاو، وەزعی کارەبا و رێگاوبانی گەڕەکەکە تابڵێی خراپە و داوا لە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەکەن، هەر چاوێکی بە گەڕەکەکە بکەوێ، دەزانێ چ باسە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری