"جۆرێکە لە تەسلیمبوون و هەڵوەشاندنەوەی کوردە"

رای هاوڵاتیانی کوردستان لەسەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە

رازاو محەمەد – سلێمانی

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هاوڵاتیانی کوردستان رای جیاوازیان لەسەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە هەیە، هەندێکیان بە مەترسی بۆ سەر دۆزی کوردی دەزانن، لە بەرامبەردا بەشێکیشیان دەڵێن، لە بەرژەوەندی کوردە و هێشتا زووە بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدرێت.

شەوی رابردوو مەزڵوم عەبدی دوای دانیشتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە کۆشکی گەل لە دیمەشق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵبوونی بە سوپای سوریای راگەیاند.

ئەمڕۆ پەیامنێرانی 964 لە هەولێر و سلێمانی رای چەند هاوڵاتییەکیان لەسەر ئەو بابەتە وەرگرتووە، هەندێکیان دەڵێن، “جۆرێکە لە تەسلیمبوون و ئەوە هەڵوەشاندنەوە و نەمانی کوردە کە رەنگە زەرەری بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستانیش هەبێ”.

بەپێچەوانەوە بەشێکی دیکەیان دەڵێن، بڕیارەکە لە بەرژەوەندی کوردە و لە داهاتوودا کاریگەرییە ئەرێنییەکانی دەردەکەون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری