20 هێندەی گەڵابەکەی خۆی زبڵی پێ فڕێدرا

شۆفێری گەڵابەیەک گۆڕەپانێکی لە هەولێری پایتەخت پیس کرد

شۆڕش قادری

شۆفێری گەڵابەیەک گۆڕەپانێکی لە هەولێری پایتەخت پیس کرد، بۆ تەمبێکردنی، 20 هێندەی گەڵابەکەی خۆی زبڵ و پاشماوەی پێ فڕێدرا.

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر، چەند وێنەیەکی ساتی خاوێنکردنەوەی ساحەکەی داناوە و نووسیویەتی، “پاش ئەوەی یەکێک لە قەلابەکان بەشێوەی سەرپێچی هەڵسا بە فڕێدانی زبڵ و پاشماوە لە گۆڕەپانێکی گەڕەکی منارە نزیک ئەنجومەنی وەزیران، لەلایەن چاودێرانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبری پێبژاردن گۆڕەپانەکەیان بەو شۆفێرە خاوەنکردووەتەوە کە نزیکەی 20 قەلابی گەورەی 12 مەتری زبڵ و پاشماوەی تێدابووە و هەمووی پێ فڕێدراوە.