لە سێمێل

مێردمنداڵێکی 14 ساڵی ون بووە

964+
هیڤی دێوالی- دهۆک

زیاترە لە 24 کاتژمێره‌، مێردمنداڵێکی تەمەن 14ساڵان له‌ قه‌زای سێمێلی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك ون بووه‌ و تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكی نییه‌.

مێردمنداڵه‌كە ناوی “غه‌یس خزر”ـه‌، لە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی دوێنێ لە ماڵەوە دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

خێزانی مێردمنداڵێکە بە 964یان وت، كوڕه‌كه‌یان پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی پۆله‌كه‌ی خۆی له‌ قوتابخانه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌، تا ئێستا نازانن هۆکاری ونبوونه‌كه‌ی چییه‌ و پۆلیسیشیان لێ ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەته‌وه‌ و به‌دواداچوونیش بەردەوامە.

پۆلیسی دهۆک به‌ 964 راگەیاند، مێردمنداڵەکە ماڵیان له‌ نزیک مزگەوتی حاجی عوزێره‌ و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیدۆزنه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا