رووداوی هاتوچۆ
ژنێکی گەنج گیانی لەدەست دا
+964
هۆگرعەدنان-چەمچەماڵ
کاتژمێر 8:45خولەکی ئەمڕۆ ئێوارە لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ ژنێک گیانی لەدەست دا.
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەنی و بارهەڵگرێکی تورکی بووە، لە جووتسایدی کەرکوک – سلێمانی، نزیک چەمچەماڵ، لای وێستگەی کارەباکەی چەمچەماڵ روویداوە.
خزمێکی ئەو ژنەی گیانی لە دەست داوە، بۆ تۆری 964 وتی، “ئەم خێزانە خەڵکی کەرکوکن و بۆ سەردانی نەخۆش رۆیشتبوون بۆ شاری سلێمانی، ژنەکە و هاوسەرەکەی تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایە.
عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە تۆڕی 964وت، جگە لە مردنی ژنەکە، هاوسەرەکەشی بێهۆشە و شۆفێری بارهەڵگرەکە تورکە و لەلای پۆلیسی چەمچەماڵ دەستبەسەرە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا