دوو رۆژە نۆرە گیراوە
هەرکەس ون بوو، بۆی مەگەڕێن لای سەرتاشە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هاتنی جەژن و بۆنەكان وەك كلتورێکی لێهاتووە پیاوان و گەنجان و منداڵان دەست بەخۆیان دادەهێن و خۆیان كەشخە دەكەن، سەرتاشخانەکان جمەیان دێ و بەرناکەون.
وەستاکان ئەگەر تەنیا قژیان لەلا چاک بکەی، رەنگە لە سەعاتێک شەش کەس بەڕێ بکەن.
ئەمرۆ سێشەممە 26.5.2026 وەستا ئەحمەد حەمید سەرتاش بۆ 964 باسی لەوەکرد، قەرەباڵەغیی جەژنی قوربان تەنیا دوو رۆژ پێش جەژنە و وەك جەژنی رەمەزان نییە.
ئەو دەڵێ، موشتەریشمان زیاتر گەنجە و زاواكان دێن بۆ ماڵە خەزوران خۆیان كەشخە دەكەن.
سەرتاشەکە دەڵی، هەر سەرتاشێك لە 24 كاتژمێر تەنیا دەتوانێت قژ و ریشی 72 كەس چاك بكات هەندێك سەرتاش رەقەمی زۆر دەڵێن ئەوانە ئەسل و ئەساسی نییە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا