هەواڵەکان
پشکنین بۆ جەستە پارچە پارچەکراوەکەی یاد دەکرێت و برادۆستیش هێشتا بەفری لێماوە
ژووری هەواڵ
تەرمی “یاد سەرباز”ـی تەمەن سێ ساڵ بە پارچە پارچەکراوی برایە پزیشکی دادی سلێمانی و تا ئێستاش رووداوەکە بە لێڵی ماوەتەوە.
رێگای هامڵتۆن چەند پڕخێروبێر و سەرنجڕاکێشە، ئەوەندەش مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی بە وریاییەوە لێ ناخوڕن، لە 45 رۆژدا دوو ئۆتۆمبێل لە رێگاکەوە بەربوونەتەوە ناو رووباری قەراغ جادەکە، بەهۆیانەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
هێشتا هاوین نەهاتووە، دانیشتووانی گەڕەکی دەروازەی کەرکوک زاریان وشک بووە و دەڵێن، لە بێ ئاویدا خەریکە قڕ دەکەین و مێش و مەگەس ژیانیان لێ تاڵ کردووین.
وردە وردە لە بەشێکی ناوچەکانی کوردستان گەرما خۆی نواندووە و سەری ئیسلاح دەسووتێنێ، بەڵام لە کوێستانە دڵڕفێنەکەی “کانی خوماری” لە دەڤەری برادۆست، هێشتا بە باڵای سێ کەس بەفری لێماوە و ئاوا بڕوات، ئەم هاوینە بەفری لێ نابڕێ.