"مۆڵەتی کارکردنیان نەبووە"

لە سلێمانی دوو ئارایشتگا داخران

964+

پێشەوا محەمەد

هەریەکە لە ئارایشتگاکانی شوهرە و رێحان لە شاری سلێمانی داخران، قایمقامیەت دەڵێت، “پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبوون”.

لە ئارایشتگاکاندا دەستبەسەر دەرمانی ماوەبەسەرچوودا گیراوە و بەشێک لە کارمەندەکانیشیان کارتی تەندروستییان نەبووە.

قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14.6.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئارایشتگاکان مۆڵەتی کارکردنیشیان نەبووە بۆیە داخراون”.