16 ساڵە لە جیهاندا قەدەغەکراوە

ته‌ندروستی هه‌رێم جۆره‌ “قاوەیەکی چوكلێتی” لە بازاڕەکاندا قه‌ده‌غه‌ دەکات

فەرهاد حەسەن

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بوونی مادده‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی (Sibutramine) له‌ قاوه‌ی “چوكلێتی” به‌ فه‌رمی  فرۆشتنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ لە بازاڕەکانی  هەرێم قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

Sibutramine ده‌رمانێكه‌ بۆ چارەسەری قەڵەوی تاوەکو ساڵی 2010 بەکاردەھات، بەڵام دواتر بەھۆی چەندین حاڵەتی مەترسیداری وەکو “جەڵدەی دڵ و چەندین نەخۆشی دیكه‌ی دڵ) کە لە لەشی مرۆڤدا دروستی دەکرد، لە بازاڕە جیھانییەکان كۆكرایه‌وه و قەدەغەکرا.

بەپێی نووسراوێکی وه‌زاره‌ت کە واژۆی وەزیری تەندروستی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ 3.6.2026 دەرچووەم ئاماژە بەوەکراوە کە جۆرە قاوەیەک کە بە (قاوەی چوکلێتی) ناسراوە و گوایە بۆ چارەسەری دابەزینی کێش بەکاردێت و خەڵکانێکلی زۆریش پێی خەڵەتێندراون دوای پشكنینی تاقیگەیی لە تاقیگەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان  (KMCA)، بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم جۆرە قاوەیە مادەی کیمیاوی Sibutramine تێدا زیادکراوەکە ئه‌م مادده‌یهش‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك FDA و EMA قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، هۆشداریده‌دات كه‌ هه‌ر بازرگان یان فرۆشیارێك به‌رده‌وام بێت له‌ فرۆشتنی ئه‌م قاوه‌یه‌، رووبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌بێته‌وه‌.

پێشتریش ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) و دەزگاکانی دیكه‌ی تەندروستی جیهانی  Sibutramineیان لە بازاڕەکان کشاندەوە، داتا کلینیکیەکان، وەک تاقیکردنەوەی SCOUT، دەریانخستووە کە دەرمانەکە مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشکی ناکوشندە لە نەخۆشانی پێشینەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.