نمونەی سایلۆیەکی نوێ لە گەرمیان. وێنە:964+
هەزاران تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە
964+
توانا نەقی
وەزارەتی بازارگانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک تا ئێستا هەزاران تۆن گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان وەر گیراوە.
وەزارەتی بازارگانی بڵاوکردووەتەوە، لە 27.5.2023ـەوە تا ئێستا لە پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوەیە بووە.
بڕی گەنمی وەرگیراو لە پارێزگای هەولێر پێکهاتووە لە 23 هەزار و 650 تۆن و 550 کیلۆ گەنم.
لە پارێزگای سلێمانی بڕی 58 هەزار و 526 تۆن و 580 کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی ئەو سنورە وەرگیراوە.
هەروەها لە پارێزگای دهۆک 48 هەزار و 728 تۆن و 320 کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو سەقفەی کە دیاری کرابوو بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە 375 هەزار تۆنەوە بەرزکراوەتەوە بۆ 500 هەزار تۆن.
وتیشی، چاوەڕێدەکەن بۆ ئەمساڵ 750 بۆ 800 هەزار تۆن گەنم وەربگرن لە جوتیاران ئەوەشی دەمێنێتەوە هەوڵدەدەن بازاڕی بۆ بدۆزنەوە و ساغی بکەنەوە.
تا ئێستا بە هەمووی گەنمی وەرگیراو لەو سێ پارێزگایە دەکاتە 130 هەزار و 905 تۆن و 400 کیلۆ کە لە سایلۆکانی حکومەت وەرگیراون و پرۆسەکەش بەردەوامە.