لە سلێمانی

کۆمپانیای فۆکس: بەنزینی موحەسەن بە هەزار 450 دینار بەردەست خرا

ئەحمەد مستەفا

کۆمپانیای فۆکس، بەنزینی موحەسەنی بە نرخی هەزار و 450 دینار خستە بازاڕەکانی سلێمانی و رایگەیاند، کە ئێستا بەنزینی جۆری موحەسەن لە شاری سلێمانی بەردەستە.

پێشتر کۆمپانیاکە، دوای کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ، بەنزینی نۆرماڵی بە نرخی هەزار و 150 دینار خستە بازاڕەوە و ئێستا موحەسەنیش بەردەستە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیاکە لە پێگە خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، بەنزینی موحەسەن لە ئێستادا بە نرخی نوێ لە بازاڕی شاری سلێمانی دەفرۆشرێت.

ئەم دابەزینەی نرخ هەواڵێکی گرنگە، بۆ ئەو هاوڵاتییانەی رۆژانە لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا بەنزین بەکاردەهێنن، بە تایبەتی لەگەڵ گرنگی نرخی سووتەمەنی لە خەرجییەکانی ژیانی رۆژانەدا.