وێنه: سۆسیال میدیا
دارستان و پاوانی گەرمیان پاسه‌وان به كرێ ده‌گرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان، 20 پاسه‌وان بۆ دارستانه‌كانى سنووره‌كه‌ى به كرێ ده‌گرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له ئاگادارییەکه‌دا، دارستان و پاوانی گەرمیان، ده‌ڵێت، پێویستی بە به‌کرێگرتنی 20 پاسەوانە بەشێوەی گرێبەست بۆ پرۆژە دارستانیەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.
چه‌ند مەرجێکیشی بۆ داناون كه ده‌بێت تەمەنیان لە نێوان 25 تاكو 40 ساڵ بێت و پێویسته 12 پاسەوان دانیشتووی شاری کفری بن و دوو پاسەوانیش دانیشتووی ناحیەی رزگاری و شه‌ش پاسەوانیشیان دانیشتووی شاری کەلار بن.
ئاگاداری‌یان ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وانه‌ى ئارەزووی کارکردنیان هەیە تا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 15.6.2023 سەردانی بنکەی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن بە مەرجێک پێشتر دانەمەزرابن لە هیچ شوێن و فەرمانگەیەکی تر.