نۆرەگرتنی شۆفیران بۆ بەنزینی 750 دیناری لە بەنزینخانەیەکی کوردستان - وێنە؛ ئەرشیفی 964+
بۆ مەلیکە و ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نییە
سبەی لە کفریش بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
شۆڕش قادری
سبەی لە کفریش بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو بەنزینە هەرزانە بۆ مەلیکە و ئۆتۆمبێڵە بێ سەرەتاکان نییە و ئەوانەی دوێنێش وەریانگرتووە، دیسان نەچنەوە سەرەوە، چونکە ئەوانیش پێیان نادرێت.
قایمقامیەتی قەزای کفری لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێرانی دەڤەرەکە دەڵێت، سبەی دووشەممە 31.8.2026 لە بەنزینخانەی وەفایی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک، دابەش دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و ئەو ئۆتۆمبیلانەی دوێنێ بەنزینیان وەرگرتووە، لەو بەنزینە 750 دینارییەیان پێ نادرێتەوە.