دوو جۆرە
کشتوکاڵی سلێمانی دەستیکرد بە کڕینەوەی بنەتۆوی گەنم و نرخەکەی دیاریکرد
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆسەی کڕینەوەی بنەتۆوی گەنم لە جووتیارانی سنوورەکە دەستی پێکردووە و نرخی هەر تەنێکیش لە نێوان 680 بۆ 700 هەزار دیناردا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە رێککەوتی 15ی ئابی 2026ـەوە لە رێگەی بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی تۆوەوە، پڕۆسەی کڕینەوەی بنەتۆوی گەنم لەو جووتیارانە دەستی پێکردووە کە پێشتر تەرزەکانی (میران بی) و (بەکرەجۆ 2)یان وەرگرتبوو.
کڕینەوەی ئەم بەرهەمانە دوای ئەوە دێت کە لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە پشکنینی کێڵگەیی و تاقیگەیییان بۆ ئەنجامدراوە و بڕوانامەی پەسەندکردنی تۆویان پێدراوە. ئامانج لەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵیش پاڵپشتیکردنی جووتیاران و زامنکردنی تۆوی پاک و کوالێتی بەرزە بۆ وەرزەکانی داهاتووی چاندن.
سەبارەت بە نرخی کڕینەوەی بنەتۆوەکانیش، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەم شێوەیە دیاری کراوە:
بنەتۆوی پلەی باوەڕپێکراو: 680,000 دینار بۆ هەر تەنێک.
بنەتۆوی پلەی تۆمارکراو: 700,000 دینار بۆ هەر تەنێک.