دەستبەسەر بڕێكی زۆری كەلوپەلی ماوە بەسەرچووی کشتوکاڵی گیرا

فەرمان سادق

لە هەولێر بڕێکی زۆر دەرمانی کشتوکاڵی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا.

ئەو دەرمانە کشتوکاڵیەی دەستی بەسەردا گیراوە، لە کۆگایەکی کشتوکاڵی بووە و ماوەکەی بەسەرچووبوو.

ئاسایشی هەولێر، کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەندراوێک ئەمەی راگەیاندووە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئەو دەرمانانەیان دەستبەسەردا گرتووە، بێ ئاوەی ئاماژە بە ناوی دەرمانەکان و بڕەکەی بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە رێکاری یاسایی بەرامبەر بە خاوەنی کۆگایەکە گیراوەتەبەر.