لە ناحیەی تازەی سنووری کەرکوک

کچێکی تەمەن 24 ساڵ بەهۆی تەقینی بتڵی غازەوە گیانی لەدەستدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن  24 ساڵ لە ناو ماڵەکەی خۆیان لە ناحیەی تازەی سنووری کەرکوک، بەهۆی تەقینی بتڵی غازەوە گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.10.2026 لەناو ماڵی کچەکە روویداوە، ئەو کچە ناوی زەهرا محەمەد عومرانە و تەمەنی 24 ساڵە.

وتیشی، دوای رەوانەکردنی تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی کەرکوک دەست بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانی کراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر