دیمەنی شاری دهۆک دەردەکەوێت - وێنە: 964
پارێزگای دهۆک و بەشێک لە دەوروبەری 10 کاتژمێر بێ ئاو دەبن
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەو بۆ ماوەی 10 کاتژمێر سەنتەری شاری دهۆک و قەزای سێمێل و چەند کۆمەڵگایەک بەهۆی نۆژەن کردنەوەی بۆری ئاو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆک بێ ئاو دەبن.
ڤەگێر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی دهۆک بە 964ی راگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 11.6.2023 هاوڵاتیانی سەنتەری پارێزگای دهۆک و قەزای سێمێل و کۆمەڵگاکانی، خانکێ، مسێریک، تەناهی و ئەڤرۆستی ئاگادار دەکەنەوە کە بۆ ماوەی 10 کاتژمێر ئاو بەرنادەنەوە.
بەرنەدانەوەی ئاو بۆ ئەو شوێنانە بەهۆی کارکردن دەبێت لە نۆژەنکردنەوەی پرۆژەی ئاوو بەگەڕ خستنی دوو ماتۆڕی ئاو دەبێت بۆ زیادکردنی رێژەی ئاو.
بەڕێوەبەری ئاوی دهۆک وتیشی، هۆکاری نەدانیئ ئاو باو شوێنانە ئەوەیە کە ئیتر وەرزی هاوین دێت و دەبێت دوو ماتۆڕی دیکە زیاد بکەن و نۆژەنکردنەوە و خاوێنکردنەوە بۆ بۆرییەکانی ئاو ئەنجامدەدەن.
هەموو ئەو چاکسازیانە پێویستی بە 10 کاتژمێر دەبێت و دواتر ئاوی ئەو گەڕەکانە ئاسایی دەبێتەوە.