رۆیشتەوە سەروو 95 دۆلار
سەرەتای هەفتەیە و نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای دابەزینەکانی هەفتەی رابردوو، جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە و نرخی هەر هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 965 دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە 14.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 84 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەڕێژەی 0.02٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 88 دۆلار و 56 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.20٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز و سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە پەرەسەندن دایە و دەستپێکردنەوەی پێکدادانی نێوان تاران و واشنتن لە ئانوساتدایە.