چی روویدا؟
هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غاز و کارەبای لە هەرێم راگرت
964+
ژووری هەواڵ
هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غاز و کارەبای لە هەرێم راگرت؛ ترەمپ و ئەمریکاش توندترین پەیام ئاراستەی ئێران دەکەن، کورت پوخت بزانە چی روویداوە:
📌دوێنێ شەو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەپێی سەرچاوەکان هێرشێکی درۆنی بووە و بەشی غازی ماڵان (LPG) و خەزانێکی گەورەی غازی کێڵگەکەی کردووەتە ئامانج، دوای رووداوەکە دەستبەجێ زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە، ئاگر لە کێڵگەکە کەوتووەتەوە و تیمەکان خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی بوون، کارمەندانی کێڵگەکەش بۆ پاراستنی گیانیان براونەتە ناو پەناگە کۆنکرێتییەکان.
📌ئەو بەشەی زیانی بەرکەوتووە رۆژانە هەزار و 500 تۆن غازی ماڵانی لێ باردەکرێت و 172 تانکەر کاری تێدا دەکەن، بەهۆی رووداوەکەوە، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە و ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی راگێردراوە. بڕیاری دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان بەستراوەتەوە بە کوژاندنەوەی تەواوەتی ئاگرەکە و پشکنینی بۆرییەکان تا دیاری بكرێت زیانەکان تا چ ئاستێکن.
📌بڕانی ناردنی غاز راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرھەمھێنانی کارەبا دروستکرد، بەجۆرێک لە دوای هێرشەکە کارەبای زۆربەی گەرەکەکانی هەولێر کوژایەوە، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند کە هەوڵدەدەن رێگری لە کوژاندنەوەی سەرتاسەری بگرن، بەکارهێنانی کارەبا لە شوێنە نەویستراوەکان کەم دەکەنەوە و پەنا دەبەنە بەر هۆکارەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، کوژاندنەوەی کارەبای ماڵانیش وەک دوا قۆناغ بەکاردێنن.
📌وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد کە هاوکۆکن بۆ ئەوەی ئەم رووداوە کەمترین کاریگەری لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت و لە هەوڵدان بەزووترین کات بارودۆخی کارەبا بگەڕێننەوە دۆخی ئاسایی، هاوكات راپۆرتەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کێڵگەکە دەنگی تەقینەوە بیستراوە و لێکۆڵینەوە دەکرێت کە ئایا هێرشی دەرەکی بووە یان تەقینەوەی ناوخۆیی کۆگا.
📌کۆمپانیای داناغاز لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئەو ئاگرەی بەهۆی هێرشە درۆنییەکەوە دروست بوو، کۆنترۆڵکراوە
📌کۆمپانیای داناغاز: بەرهەمهێنانی غاز تاوەکو ئەو کاتەی زیانەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، بە راگیراوی دەمێنێتەوە و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەماهەنگیداین
📌هەردوای هێرشەکە عەلی زەیدی، سهرۆكوهزیرانی عێراق عهلی زهیدی فهرمانی كرد لێكۆلینهوه له هێرشهكهی ئهمشهوی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر بكرێت
📌میدیای عێراق لە زاری سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناوچەیەکی دەرەوەی دووزخورماتوو کراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی شوێنی راستەقینەی هێرشەکە و ئەو لایەنەی لە پشتی بووە
📌درەنگانی شەو میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند: دەنگی تەقینەوە لە بەندەر عەباس و دوورگەی قشم بیستراوە.
📌ترەمپ: لە هەردوو جەنگی ئێران و ڤەنزوێلادا سەرکەوتین، و لە پرسی ئێرانیشدا بەبێ لەدەستدانی هیچ سەربازێکی ئەمریکی سەرکەوتوو بووین.
📌ترەمپ: کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکەکانی چین و رووسیا دەبەستم.
📌ترەمپ: دوای ئەوەی لەگەڵ ئێران کردمان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیلمان پێکەوە رزگار کرد، دەتوانین لە شاخی قوڵینگ بدەین ئەگەر ئاگاداری هەر جوڵەیەکی گوماناوی بین.
📌ترەمپ: زۆربەی خەڵک حەزیان بە لێدوانەکانی (جی دی ڤانس) نەبوو سەبارەت بە ئێران.
📌مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە داواکارییەکانی ئێران بێمانان و دانوستانەکانیش بێ ئەنجامن. هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا مامەڵە لەگەڵ هەر هەڕەشەیەکی ئێران دەکات کە بکرێتە سەر هێزەکانیان یان کەشتییەکانیان
📌لە ئیندۆنیزیا هەلیکۆپتەرێکی ئاگرکوژێنەوە لە کاتی هەڵگرتنی ئاودا کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە ئەندامێکی تیمەکە گیانی لەدەستدا.
📌وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاند؛ لە رووداوی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی ناوچەی عەیبات لە پارێزگاری جیزە، 64 کەس برینداربوون، لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی میسڕ باری لەناکاو راگەیاندرا