شەش بازرگانی مادە هۆشبەرەكان دەستگیركران

+964
كوردستان ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی شەش بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 3.6.2023،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردوو گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، لە سێ رۆژی سەرەتای ئەم مانگە توانیویانە سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە شاری کەرکووک بە هاوکاری پۆلیسی مادە هۆشبەرەکانی کەرکوک دەستگیربکەن.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتوە، لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان توانراوە سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر بەبڕی دوو کیلۆگرام کریستاڵەوە دەستگیربکەن لە شاری هەولێر..

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەم دوو چالاکییەوە، تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکووکیان هەڵوەشاندووەتەوە و تەواوی تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئەم زانیاریانە لە پەیجی فەرمی بەڕێوبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان وەرگیراوە.