لە شارە حەیاتەکە

خۆیان رازاندووەتەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە سلێمانی هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کوردی رەنگاوڕەنگەوە خۆیان رازاندووەتەوە و وردە وردەش ئاگری نەورۆز لە شەقام و کۆڵانەکان کرایەوە.

چەند هاوڵاتییەک قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، “نەورۆز جەژنێکی نەتەوەیی گەلی کوردە، کۆمەڵێک یادەوەری کۆنمان لەگەڵیدا هەیە و فەخر و شانازی پێوە دەکەین”.

جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ جەژنی رەمەزان و نەورۆز پێکەوە هاتن و ئەوەش هێندەی دیکە بۆنەکانی گەرموگوڕتر کرد.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری