ژمارەیەک هاوڵاتی لە کاتی وەرگرتنی نەوتدا
هەر بەرمیلێک 90 هەزار دیناری لێبووەتەوە
گەرما نرخی نەوتی ماڵانی داشکاند
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە ماوەی مانگی سێ تا ئێستا هەر بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان نزیکەی 90 هەزار دینار هەرزان بووە، “هۆکارەکەی هاتنی گەرمای هاوینە”.
لە مانگی سێی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 230 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا لە بازاڕەکاندا بۆ 140 هەزار دینار دابەزیوە.
لە هەندێک شار و شارۆچکەی هەرێم رێژەی هەرزانبوونەکە لە نێوان پێنج تا 10 هەزار دینار گۆڕانکاری بەسەردادێت.
بڕوا سابیر، نەوتفرۆش لە شاری سلێمانی بە 964ی راگەیاند، هۆکاری سەرەکی هەرزانبوونی نرخەکەی کەمبوونەوەی خواستی هاوڵاتیانە لەسەر نەوت بەهۆی هاتنی وەرزی هاوینەوە.
“پیشبینی دەکەین نرخەکەی زیاتر داببەزێت”، بڕوا سابیر وادەڵێت.