لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە
کەشتیەکی نەوت هەڵگر کە بەرەو ئێران دەچوو بە ئامانج گیرا
توانا نەقی
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی گەمارۆ دەریاییەکی سەر ئێران کەشتیەکی نەوتهەڵگری بەتاڵ کە بەرەو بەندەرەکانی ئێران رۆشتووە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج و لەکار خراوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سێنتکۆم بڵاویکردەوە، کەشتیە نەوتهەڵگرەکەیان لە کەنداوی عومان لەکار خستووە و دوای ئەوەی سزا دەریاییەکانی پێشێلکردووە و بەرەو بەندەرەکانی ئێران رۆیشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی F/A-18 Super Hornet ئەنجامدراوە کە لە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Abraham Lincolnەوە هەڵدراوە و بە بەکارهێنانی تەقەمەنی ورد و بزوێنەری کەشتییەکە و ژوورەکانی کۆنترۆڵکردنیان کردووەتە ئامانج.
سێنتکۆم دەشڵێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆکانەوە لە 13ـەی نیسانەوە، هێزەکانی سێنتکۆم حەوت کەشتیی پابەندنەبوویان لەکارخستووە، 134 کەشتیی پابەندیان ئاڕاستەکردووەتەوە، هەروەها رێگەیان بە تێپەڕبوونی 42 کەشتی داوە کە هاوکاری مرۆییان هەڵگرتووە.