بەشێکى شەقامى 120 مەترى نۆژەن دەکرێتەوە
هاتوچۆى هەولێر:
سبەینێ؛ بۆ ماوەى 3 کاتژمێر بەشێکى سایدى ناوەوەى شەقامى 120 مەترى دادەخرێت
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ بۆماوەى سێ کاتژمێر، بەشێکى سایدى ناوەوەى شەقامى 120 مەترى، بەمەبەستى نۆژەنکردنەوە دادەخرێت.
بەپێى ئاگادارییەکە، سبەبنێ پێنجشەممە لە کاتژمێر 7 تا 10ـى بەیانى، سایدى ناوەوەى شەقامى 120 مەتر لە یەکتربڕ و بەرزەپرى شەقامى زاگرۆز (شەقامى رەشکین)، تا بەرامبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، دادەخرێت.
داخستنەکە بە مەبەستى نۆژەنکردنەوەیە و داوا لە شۆفێرانکراوە، ئەوانەی لەشەقامی 120 مەترى بە ئاراستەی فرۆکەخانە دەڕۆن، لە یەکتربڕی شەقامی زاگرۆز ئاراستەیان بگۆرن بەرەو ناو شار شەقامی 100 مەتری.