لە رۆژی جیهانی پاسكیل سواریدا
پەنجا پاسكیلسوار پێنج كیلۆمەتر سوڕانەوە
964+
زەید کۆچەر- بەردەڕەش
لە بەردەڕەش بە بۆنەی رۆژی جیهانی پاسكیل سواریەوە پەنجا كەس كۆبونەوە و بە پایسكیل پێنج كیلۆمەتر سوڕانەوە.
پاسكیلەكان جۆراوجۆرن، گەنج و بەتەمەن و منداڵ تێیدا بەشدارن، ئامانجیان لەو كارە ئەوەبوو خەڵكی فێری كلتوری بەكارهێنانی پاسكیل ببێت.
لەم ئەزلایڤەدا زەید كۆچەر، پەیامنێری 964 قسە لەگەڵ پاسكیل سوارەكان دەكات و ئەوانیش ئامانجی گەڕانەكەیان بە پاسكیل باسدەكەن.