چەند کەسێک بەسووکی برینداربوون

نزیکەی 10 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێک لە شەقامی 120ـی پێکیاندادا

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە شەقامی 120 مەتری هەولێر نزیکەی 10 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێک پێکیاندادا و چەند کەسێک بەسووکی برینداربوون.

رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18.10.2026 و لە نزیک بازاڕی سپی روویداوە، پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی کەوتووە، سەرەتا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ڤۆکس واگن تایبەت خۆی بە ماتۆڕسکیلێکدا کێشاوە و دواتر بارهەڵگرێک لە جۆری ئەتیکۆ خۆی بۆ نەگیراوەتەوە و بەوانیدا کێشاوە و پاشانیش ئۆتۆمبێلەکانی دیکە لە دواوە خۆیان بەیەکدا کێشاوە.

گوێ لە ڤیدیۆکە بگرن زانیاری ورد و دەقیقتان دەست دەکەوێ.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری