هەواڵەکان

فێستیڤاڵی هەنار گەورەتر دەبێت و مووچەخۆرانیش دەستبەرداری کاش نابن

ژووری هەواڵ

مامۆستای قوتابخانەیەکی ناحکومی لە سۆران هەموو بەیانییەک یارمەتی قوتابییەکانی دەدات تا بە سەلامەتی لە شەقامی بەردەم قوتابخانەکە بپەڕنەوە و بچنە دەوام.

فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە ئەمساڵ فراوانتر کراوە و 28ـی ئەم مانگەش یەکەم رۆژی دەستپێکی فێستیڤاڵەکە دەبێت.

ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە بە 22 فیشەک داغان کراوە.

هەرچەندە زۆرینەی مووچەخۆران پرۆسەی وەرگرتنی مووچەکانیان بووەتە دیجیتاڵی و لە رێگەی ئامێرەکانی (ATM)ـەوە پارەکانیان رادەکێشن، بەڵام هێشتا کڕین و فرۆشتن لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە پارەی کاش دەبەستێت.