یاریزانەکە پشتگوێ خراوە
کیلیان ئێمباپێ گلەیی هەیە لە ریال مەدرید
+964
سۆما حهكیم زاده
پشتگیریم دەکەن باشە، نایکەن دەڕۆم. ئەوە قسەی ئێمباپێ بوو بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا و ریال مەدرید.
بەڵام بابەتەكە زیاتر كەوتۆتە سەر یانەی شاهانە و کیلیان لە کارگێری یانەی ریال مەدرید زۆر نارازییە، پێیانی گوتووە، باشە بۆ پشتگیریتان نەکردم؟ بۆ ئەوەی پێویست بوو نەتانکردووە و نەتانناردووە، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین.
ئێمباپێ پێی وایە بەراورد بە، یانەکەی وەک پێویست لە پشتی نەبوون بۆ کێبڕکێ تاکەکەسییەکان بەراورد بە بارسێلۆنا کە چۆن پشتگیری لامین یامال دەکەن بۆ بردنەوەی تۆپە زێڕەکە.
پێگەی فەرەنسی (فوت مێرکاتۆ) لەزاری رۆژنامەی ئیسپانی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)وە دەڵێ، مۆرینیۆ دەبینم کە پشتگیریم دەکات، بەڵام یانەکە بەگشتی هیچ خۆی تێک نەداوە و ئەسڵەن بۆشی گرینگ نییە.
جا ئەوە بەس کێشەی ئێمباپێیە؟ ریال مەدرید هەر زۆر سەیری لێهاتووە، كە بەقسەی رۆژنامە جیهانییەکان و دەنگۆیەكانی ئەم دواییە بێت دەڵێن، ئەمماوەیە یانەكە و ئاسكەكەی فەرەنسا كێشەیان زۆرە.
لەگەڵ ئەوەی ئێمباپێ هێشتا یەکێکە لە کۆلەکە سەرەکییەکانی یانەکە، بەڵام جارێك دەڵێن یانەکەی بەڕێی دەکات جارێکیش دەڵێن لەگەڵ ڤینی و چەند یاریزانێكیتر بەیەکەوە ناگونجێن.
بەهەرحاڵ، بزانین بۆ یارییەکەی ئەمشەویان چی دەکەن؟ چاوەکان لەسەر یانەکەیە و کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو بەکاتی کوردستان میوانداری ڤیاریال دەکەن.