دانیشتوانی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون داوای کەمکردنەوەی نرخی کارەبا دەکەن

964+
هێڤی دێوالی
بەشێك لە دانیشتونی یەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێكان لە دهۆك گردبوونەوە و داوای هەرزانكردنی نرخی كارەبا دەكەن.

پێشتر نرخی یەك یەكەی كارەبا لە شوقەكاندا بە 18 دینار بوو، ئێستا بووە بە 156 دینار.

بەیار كابیر، یەكێكە لە دانیشتوانی ئەو پڕۆژە نیشتەجێبوونە بە 964ی وت، “دوو رۆژ پێش ئێستا كارتی كارەبام بە 50 هەزار دینار كڕی، بەڵام كارەباكەیان بۆ چاكنەكردین وتیان دەبێت كارتی 230 هەزار دیناری بكڕیت”.

نزیكەی هەشت مانگە ئەم پڕۆژەیە سیستمی پریپەیتی بۆ بەستراوە و دەبێت بەشداربووەكان بە سیتمی نوێ كارەبا ببەستن.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد