سبه‌ی سلێمانی یادی قادر كابان ده‌كاته‌وه
45 ساڵه بێسه‌روشوێنه و سبه‌ی كۆنسێرتی بۆ ده‌كه‌ن
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
سبه‌ی له یادی 45 ساڵه‌ی بێسه‌روشوێنبوونی هونه‌رمه‌ندی ناودار قادر كابان، تیپی موزیكی سلێمانی كۆنسێرتێكی گه‌وره رێكده‌خات و گۆرانییه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كرێنه‌وه.
عادل حەمەکەریم، سەرۆکی تیپی موزیكی سلێمانی به 964ی وت، سبه‌ی یادی ئه‌ندامێكی دێرینی تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه، كه قادر كابانه و 60 هونه‌رمه‌ند به گۆرانیبێژ و موزیسیان و كۆرس به‌شدار ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، نامیلكه‌یه‌ك به‌م بۆنه‌یه‌وه چاپكراوه و هه‌ر یادی گۆرانی و هونه‌ره‌كه‌ی ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو یادی هه‌ڵوێسته‌كانیشی ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی، جگه له كۆنسێرت و گۆرانی، رێزلێنان پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ش ده‌كرێت، كه كاتی خۆی یارمه‌تی هونه‌رمه‌ند قادر كابانیان داوه له كاره هونه‌رییه‌كانی.
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی له‌مباره‌یه‌وه به 964ی وت، قادر كابان له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر گۆرانی تۆمار كردووه و خۆیشی كاری ئاواز و موزیكی بۆ چه‌ند گۆرانییه‌كی كردووه.
وتیشی، “یاده‌وه‌ری زۆرم له‌گه‌ڵ قادر كابان هه‌یه، به‌ڵام باس ناكرێت”.
محه‌مه‌د عه‌بدول هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ، ئه‌ویش سبه‌ی به‌شداریی كۆنسێرته‌كه ده‌كات و گۆرانییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات، به 964یشی وت، سبه‌ی گوێتان له شتی نوێ ده‌بێت.
قادر كابان
عەبدولقادر جەلال مەحمود، ناسراوە بە (قادر کابان) لە ساڵی 1937 لە سلێمانی لەدایکبووە.
قادر كابان، كه برای كه‌ریم كابانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووشه، لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانەوە، دەستی بەکاری هونەری کردووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە کە تا ئێستا و لە دوای شوێنبزربوونیشی، هه‌ر لەیادنەکراون و بوونەتە بیرەوەری، له‌وانه “ئه‌ی شه‌می شه‌وان، جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو”.
هونەرمەند قادر کابان لە سه‌ره‌تای ساڵی 1981 لەلایەن رژێمی رووخاوی بەعسه‌وه دەستگیرکراوە و بێ سەروشوێن كراوه، تا دواتر هەواڵ بڵاودەبێتەوە کە هونەرمەند لە سێدارەدراوە، هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە رۆژی 1.7.1981 لە سێدارەدراوە، بەڵام کاروان قادر کابان، کوڕی هونەرمەند پێشتر له لێدوانێكی میدیاییدا وتوویه‌تی، لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە زۆر هەوڵیاندا سۆراغێك یان ته‌رمه‌كه‌یان دەستکەوێت، به‌ڵام هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه و شوێنبزره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا