ئاسایشى هەولێر
ئاسایشی هه‌ولێر:
“ئه‌و قاچاخچییه‌مان ده‌ستگیر كرد كه بووه هۆی مردنی سێ منداڵ له توركیا”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دەستگیرکردنی ئەو قاچاخچییەی راگه‌یاند، كه به وته‌ی خۆیان بووە هۆکاری مردنی سێ منداڵی خێزانێکی شاری سلێمانی له توركیا.
ماوەیەک بەر لە ئێستا، خێزانێکی شاری سلێمانی بە مەبەستی چوونەدەرەوە بۆ دەرەوەی وڵات، لەلایەن قاچاخچییەکەوە لە وڵاتی تورکیا، لە کاتی بەقاچاخبردنیان لە رووبارێکی ئەو وڵاتەدا، کە بە بەلەمی چۆپ دەگوازرانەوە، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت، ئەمەش بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی سێ منداڵ بە ناوەکانی (هەستیار، هەریاد و میلا).
ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3.11.2026 له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، ناسنامەی قاچاخچییەکە بە ناوی (ر. أ. م) ئاشکرا کرا، پاشان لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کرا.
له رۆژانی رابردوو ته‌رمی دوو له منداڵه‌كان له توركیاوه گه‌ڕێندرانه‌وه كوردستان و به‌خاك سپێردران، به‌ڵام ته‌رمی یه‌كێكیان هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.