بۆ باشتر پێشوازیکردنە لە گەشتیاران
راهێنان بە کارمەند و خزمەتگوزاری هۆتێلەکانی سلێمانی دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە شاری سلێمانی راهێنان بە کارمەند، خزمەتگوزار و خاوەن هۆتێلکان دەکرێت و مەبەست لێی باشتر پێشوازیکردنە لە گەشتیاران.
راهێنانەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانیەوە ئەنجام دەدرێت.
لە ناو شاری سلێمانی 250 هۆتێل، مۆتێل و گوندی گەشتیاری بوونیان هەیە.
ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئێستا وەرزی گەشتیارە و دەمانەوێت پێشوازی باشیان لێبکرێت و ئەو جۆرە دەورانەش بەردەوامی پێدەدەین.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 600 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی.