سەبەتەی خۆراک بەسەر 400 ژینگە پارێزدا دابەشکرا

964+

هەژین فەتاح – دهۆک

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پارکی دڵشاد محەمەد سەعید لە دهۆک لە درێژەی پڕۆژەی قەڵای بەرگری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکان لە پارێزگای دهۆک سەبەتەی خۆراک بە سەر 400 ژینگە پارێز دابەشکرا.

بڕیارە لە داهاتووشدا خول و سمیناری ژینگەیی ئەنجام بدرێت بۆ کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ و دام و دەزگاکانی حکومەت و قوتابیان و لاوان و گەنجان و ژنان ئەنجام بدرێت.

ئاسۆ شکاک، سەرۆکی رێکخراوی ئاڤیاری هوشیاری ژینگە بۆ 964 وتی، ئەمڕۆ ئێمە وەک رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە و رێکخراوی ئاڤ و مانگی سوری قەتەری لە پڕۆژەی قەڵای بەرگری فەرمانگەی رێکخراوە نا حکومیەکان لە پارێزگای دهۆک جێبەجێی دەکات.

وتیشی، هەستاون بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بە سەر 400 ژینگە پارێزی پاککردنەوەی ناو پارێزگای دهۆک.

عەلی یونس، کارمەندێکی ژینگە پارێزە و بە 964ی وت، “پێنج ساڵە ئەم ئیشە دەکەم و یەکەم جارە ئەو جۆرە هاوکارە بۆ ژینگە پارێز و کرێکاران دەکرێت”.

پێشتریش ئەو رێکخراوانە چەندین چالاکی تریشیان ئەنجامداوە و بڕیاریشە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی