منداڵێکی نابینا هەموو قورئانی لەبەر کردووە وکیژۆڵەیەکیش نەسیحەتی گەورەکان دەکات
964+
ژووری هەواڵ
کورد دەڵێ، “بۆ ریش چوو، سمێڵیشی لەسەر دانا”، ئەمە رێک لەو کەسانە قەوماوە کە پێنج بۆ شەش ساڵە پارەیان داوە، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی شوقە لەسەر شەقامی 120ـی هەولێر، کەچی تا ئێستا نە بناغەی شوقەکان دانراوە و نە پارەکەشیان دەست دەکەوێتەوە
هەتا سەرماکە نزیکتر دەبێتەوە، نەوت گرانتر دەبێ و بە خەڵکی دەستکورت و کەمدەرامەت ناکڕدرێ.
مەحوی؛ منداڵێکی ژیر و وریایە و هەرچەندە چاوەکانی نابینێ، لە قوتابخانە یەکەمە و هەموو قورئانیشی لەبەر کردووە.
وەک دەڵێن، ژیری و عاقڵی بە گەورە و بچووکی نییە، لە کۆتا رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، کیژۆڵەیەکی جوانکیلە نەسیحەتێکی بۆ گەورەکان جێهێشت و وتی، “چوونە هەر شوێنێک پاک و خاوێنی ژینگەکەی رابگرن”.