سه‌رچاوه‌كان ئاشكرا نین

ئەوروپا رووبەڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بێ وێنه‌ بووه‌ته‌وه‌

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كیشوه‌ری ئەورووپا به‌ گشتی رووبەڕووی شەپۆلێکی بێ وێنەی هەڕەشەی بۆمب بووەتەوە، تا ئێستاش دەسەڵاتداران ناتوانن سەرچاوەی ئەو هه‌ڕه‌شانه‌ دەستنیشان بکەن، کە تا ئێستا هەموویان سەلماندوویانە درۆیه‌.

كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ئاگادارکردنەوەی ئەمنی بەرفراوانیان لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا دروست كردووه‌.

هەڕەشەکان کە زۆربەیان لە رێگەی ئیمەیڵەوە نێردراون، چەندین دەزگای راگەیاندن و زیاتر لە 50 گەشتی فڕۆكه‌ و هەزاران قوتابخانە و لانیکەم کەشتییەکی گەشتیاری کردووه‌تە ئامانج.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا بەرەوڕووی ئاستەنگی ئەمنی پێشكه‌وتوو ببنه‌وه‌ و تیشکی خستووه‌تە سەر سەختی مامەڵەکردن لەگەڵ پەیامە بێناوەکان، کە بە سەختی شوێنپێی خاوه‌نه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی ده‌ینرێن، بدۆزرێتەوە.

سی ئێن ئێن لە زاری شارەزایانەوە رایگەیاندووە، ئەم رووداوانە لاوازیی ژێرخانی ئەوروپا و دامەزراوە گشتییەکانی ئەوروپایان ده‌رخستووه‌، له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هەڕەشە ئەلیکترۆنییە بێناوەکان، جەختی لەسەر پێویستیی وەڵامدانەوەی ئەمنی هاوئاهەنگتر لە نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا کردووەتەوە، نەک پشت بە رێوشوێنی جیاواز ببەسترێت، کە هەر وڵاتێک بە تاک بە تاک دەیانگرنه‌به‌ر.